ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه “ڕەزا ڕەمەزانی” دانیشتووی شاری شابادی له ئۆستانی کرماشان بۆ زیندانی دیزل ئاباد گوازراوەتەوە و دادوەر لە ئازادكرانی کاتی ناوبراو ڕێگری كردووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “ڕەزا ڕەمەزانی”، کە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان دەستبەسەر کرابوو، بۆ زیندانی دیزل ئابادی کرماشان گوازراوەتەوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەمەزانی لەوبارەوە ڕاگەیاندووه، حوکمی دوو مانگ دەستبەسەر کردنی کاتی بۆ ناوبراو دەرچووە و دادوەر ڕێگری دەکات لە ئازادكرانی ناوبراو.