کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێشوازی چالاكانی سنفی و كرێكاری سنه‌ و مه‌ریوان له‌ موعه‌لیمانی به‌ندكراو

پێشوازی گه‌رمی بنه‌ماڵه‌ و چالاكانی سنفی و كرێكاری سنه‌ و مه‌ریوان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سنفی و كرێكاری شاره‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان، پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌ موعه‌لیمانی به‌ندكراوشه‌عبان محه‌ممه‌دیومه‌سعوود نیكخواهكرد.

ڕۆژی شه‌ممه‌ دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی موعه‌لیمانی كوردستانمه‌ریوان به‌ناوه‌كانیشه‌عبان محه‌ممه‌دیومه‌سعوود نیكخواه  به‌ دانانی بارمته‌ی ٢ ملیار تمه‌نی له‌ زیندانی ئێڤین ئازادكران و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به‌ شاری سنه‌ و مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چالاكانی سنفی و كرێكاری پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكردن. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له‌ به‌شداربووان كۆپله‌ شێعرێكی به‌ بۆنه‌ی ئازادیئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی،شه‌عبان محه‌ممه‌دیومه‌سعوود نیكخواهخوێندووه‌ته‌وه‌ و گوڵ و شیرینیان پێشكه‌شیان كردووه‌.