کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێشوازی لە نەورۆز و نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێ لە شاری سەقز

پێشوازی لە نەورۆز و نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێ لە شاری سەقز 2

بەپێی هەواڵی گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەرەڕای هەڕەشەی فەرمانداری و هێزە ئیتلاعاتییەکان، کۆمەڵێک لە خەڵک و شاخەوانانی سەقز بە بۆنەی پێشوازی لە نەورۆز، لە چەند شوێنێکی دەوروبەری شار لەوانە کێوی ڕووش و بەرزاییەکانی جاقڵ و بەردەسوور ڕێوسمێكی گەرم و گوڕیان بەرێوە برد.

ڕێوڕەسمەکان بە بەشداری پڕجۆش و خرۆشی جەماوەر و پۆشینی جلوبەرگی کوردی، شایی و هەڵپەڕکێ، هەروەها کردنەوەی ئاگری نەورۆز و تەنانەت هەڵکردنی چرای ماشێنەکانیان لە دەوروبەری جادەی مەڵقەرەنی، لە کەش و هەوایەکی پڕ لە شادی، خۆشی و دەربڕینی نەفرەت و بێزاری لە دژی سەرکوتگەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تا درەنگانی پاش نیوەڕۆ درێژەی کێشا و دواتر بەشداربووان بە چەپڵەڕێزان و دەربڕینی شادی و خۆشی، کۆتاییان بە مەراسمەکە هێنا.