ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌قز له سه‌ر چیای ڕووش چوون به پێشوازی نه‌ورۆز و شاییان گێڕا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شاخه‌وانان و چالاكانی مه‌دنی سه‌قز به بڵاوكردنی مووزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشوازییان له وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتن كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا یادی شه‌ش شاخه‌وانی كۆچكردووی شاری بانه و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز نرخاندووه.