کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێشوازی له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاری سه‌قز

پێشوازی له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاری سه‌قز

پێشوازی له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاری سه‌قز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە بەرەبەره‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، بەشێک لە چالاکانی کرێکاری لە شاری سەقز بە بەڕێوەبردنی چالاکییەک، پێشوازیان لە ڕۆژی جیهانی کرێکار کرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک لە چالاکانی كرێكاری بە هەڵگرتنی کۆمەڵێک دروشمی تایبەت و داواکردنی مافەکانی کرێکاران، وەک:  “ئازادی زیندانیانی سیاسی و کرێکارانی زیندانی، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کرێکاران بە دروشمی قەرەنتینە بەبێ دابین کردنی بژێوی ژیان واتە برسیەتی، هەروەها زیادکردنی حه‌قده‌ستی کرێکارن، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کرێکاران” چالاکییەکەیان بەڕێوەبرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە کاتێکدا بەرەو ڕۆژی جیهانیی کرێکاران دەڕۆین کە لە ئێراندا کێشە و گرفتی کرێکاران نەک چارەسەر نەکراوە، بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیان و گوزەرانیان خراپتر دەبێ و کارەکانیان لەدەست دەدەن و هەروەها لە بەرامبەر ماندووبوونیان زۆربەی کات حه‌قده‌سته‌کانیان پێ نادرێ و بەشێکی زۆری کرێکارانیش تەنیا بەهۆی داواکردنی مافەکانیان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندان و مافیان پێشێل دەکرێ.