ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، كامیۆندارانی به‌نده‌رعه‌باس به پێشوازی بانگه‌وازی ئیتحادییه‌ی كامیۆندارانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی له ڕۆژی یه‌كی جۆزه‌ردان چوون و ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
شۆفێرانی مانگرتووه ڕایانگه‌یاند: ئه‌مه ته‌نیا یه‌ك مانگرتنی ساده نییه، به‌ڵكوو سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كگرتوو دژ به دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی و بڕیاره له هه‌موو شاره‌كانی وڵات به‌ڕێوه بچێت. كامیۆن‌داران له ڕاگه‌یاندنێك دا خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، پێدانی گازۆئیل به نرخی ده‌وڵه‌تی، دابه‌زینی نرخی بیمه و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، چاكسازی ڕێگه‌وبان و پێدانی مافی مانگرتن و كۆبوونه‌وه بوون.