کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پێشوازی خه‌ڵكی ئابدانان له‌ “سوونیا شه‌ریفی” به‌ دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”

پێشوازی خه‌ڵكی ئابدانان له‌ سوونیا شه‌ریفی به‌ دروشمی ژن، ژیان،

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئابدانانی ئیلام چه‌ند كاتژمێر دوای ئازادی “سوونیا شه‌ریفی” له‌ زیندان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.

“سوونیا شه‌ریفی” لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌ گرتووخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئه‌شكه‌نجه‌ درا و پاشان له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ركوته‌وه‌ تۆمه‌تی موحاره‌به‌ خرایه‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و تۆڕه‌یی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و خه‌ڵكی ناڕازی كه‌مپه‌ینی په‌یوه‌ستبوون به‌ شه‌ڕی چه‌كداریان ده‌ستپێكرد و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ناچاربوو ئه‌و لاوه‌ شۆڕشگێڕه‌ ئازاد بكات. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ دا دوو نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئاڵمان كه‌فاله‌تی سیاسی “سونیا شه‌ریفی” و “موحسین مه‌زڵوم”یان له‌ئه‌ستۆ گرت و نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپاش له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوایان كرد سپای پاسداران بخرێته نێو لیستی تیرۆریسمی جیهانیه‌وه‌.