بڕیتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان به پشتیوانی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بۆ په‌سند كردنی بڕیارنامه‌یه‌ك له شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی دژبه ئێران، پێشنووسی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌یان بۆ نوێنه‌رانی ٣٥ وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م شۆرایه نارد.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا، ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییه له ئاست شیكردنه‌وه‌ی ناڕوونی ئێران سه‌باره‌ت به ئۆرانیۆمی دۆزراوه له دوو سایتی پێشووی هه‌سته‌یی ئێران، نیگه‌رانیی قووڵیان ده‌ربڕی. شایانی باسه، ئه‌م سێ وڵاته‌ی لایه‌نی به‌رجام له پێشنووسی بڕیارنامه‌كه‌یاندا داوایان له ئێران كردووه كه كۆتایی به پێشێلكاریی ڕێكه‌وتنی هه‌سته‌یی بێنێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه دانیشتنی شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه له وییه‌ن بۆ تاوتوێ كردنی كرده‌وه‌ی ئێران و بێبه‌ند نه‌بوونی به به‌ڵێنییه هه‌سته‌ییه‌كانی ده‌ستی پێكردووه.