ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی لووس ئانجلس هاوڕێ له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی خۆپێشاندانیان كرد.
كادری بێهداشت و ده‌رمانی لووس ئانجلس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دامه‌زراندنی هێزی كار تازه، به‌هێزكردنی كادری بسپۆڕ بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازی نه‌خۆشه‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. ئیداره‌ی پۆلیسی لووس ئانجلس به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕێپێوانه مۆڵه‌تی نه‌بووه، هێرشی كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ٢٣ كه‌سی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه تۆڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خۆپێشانده‌رانی لێكهوتهوه و هۆشداریان دایه پۆلیس و به‌رپرسانی ئه‌یاله‌ت كه ئه‌گه‌ر ڕێز له مافه‌كانیان نه‌گرن، ئه‌وه چالاكییه‌كانیان به‌رینتر ده‌كه‌ن.
