کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێرۆز بێت یازده‌ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

558

ئهمڕۆ سێشهممه١١ی مانگی خهرمانان، ساڵڕۆژی دامهزراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه، ٣٧ ساڵ لهمهوبهر لهوهها ڕۆژێكدا، له‌‌ كۆنگرهی دامهزرێنهردا، حێزبی كۆمۆنیستی ئێران لهكوردستانی شۆڕشگێڕ دامهزرا. لهم ڕۆژهدا ، یاد و بیرهوهری خهباتكارانێك كهلهڕێزهكانی ئهم حیزبه، لهزیندان و لهژێر دڕندانهترین ئهشكهنجهكاندا، ئێعدام و تیرباران كران، یان لهسهنگهرهكانی خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانهلهكوردستان، لهڕێزی هێزی پێشمهرگهی كۆمهڵهدا، گیانی ئازیزیان لهپێناوی ڕزگاری ئینسانی چهوساوهو ستهملێكراو فیدا كرد، ڕێز لێدهگرین و دروود و سڵاو دهنێرین بۆ بنهماڵهخۆڕاگر و سهربهرزهكانیان. ههروهها لهم ڕۆژهدا ڕێز لهخهبات و خۆڕاگری كرێكاران و كۆمۆنیستهبهندكراوهكان و ههموو بهندكراوانی سیاسی دهگرین كهبۆ دیفاع لهباوهڕ و بهرنامهو ئامانجهكانیان، بهرهنگاری ڕژیمی سهركوتگهری ئیسلامی بوونهتهوهو لهنامرۆڤانهترین باروودۆخدا لهزیندانهكانی كۆماری ئیسلامی بهسهر دهبهن. بههیوای ئهوهیكهخرۆشی خهبات و ناڕهزایهتیی كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێش و ستهملێكراو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهتهختی دهسهڵات بێنێتهخوار و  ههموو بهندكراوانی ئازادی خواز بهسهركهوتن و بهبزهی خۆشی لهسهرلێو، بگهڕێنهوهناو باوهشی ئازیزانیان.

دامهزراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران لهڕۆژی ١١ی خهرمانانی ساڵی ١٣٦٢ی ههتاوی، ههنگاو ههڵگرتن لهڕێگایهكدا بووكهچینی كرێكار پێویستهسهركهوتووانهلێی تێپهڕبێت، تا لهچینی چهوساوهو بێ بهشی كۆمهڵگاوهببێتهچینی دهسهڵاتداری ئهو كۆمهڵگایه، تا كۆمهڵگای ئێران لهههموو ئهو قهیران و نههامهتیانهڕزگاری بێت كهلهئێستادا بهرۆكی زۆربهی خهڵكی ئهو وڵاتهی گرتووه‌‌، تا لهئاكامی نیهایی ئهم ڕهوتهدا، سۆسیالیزم، كۆمهڵگایهی ئینسانیی ئازاد و بهرابهر و بهختهوهر بێنێتهدی. بهوهها ئاسۆیهكهوهبوو كهحیزبی كۆمۆنیستی ئێران بهههوڵی دامهزرێنهرانی، پێكهات و چالاكیی خۆی دهستپێكرد.

ئهم حیزبهلهبارودۆخێكدا دامهزرا كهشۆڕشی ئێران لهژێر زهربهی دژهشۆڕشی ئیسلامی، دوایین ههناسهكانی خۆی ههڵدهكێشا. سهركوتی خوێناوی و دهستبهسهركردن و ئێعدامی بهربڵاو، بهشێك لهڕێكخراوهچهپهكانی، بهكردهوه، لهناو بردبوو. هێزهچهپهكانی ئێران یهكجار تووشی ئاڵۆزی و سهرلێشێواوی ببوون. لهم باروودۆخهدا پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران لهلایهن بهشێك لههێزهچهپهكانی ئێران، دژهكردهوهو وڵامێكی شۆڕشگێڕانهبهم دۆخهنالهبارهبوو. هاوكات لهگهڵ ئهوهیكهڕژیمی ئیسلامی لهههموو شوێنێك لهناوچوونی ڕێكخراوهسیاسیهكانی تهبلیغ دهكرد، حیزبێكی سیاسیی نوێ و پڕ جۆش و خرۆش، خهریكی سهرههڵدان بوو. ئهگهرچی دوو ڕێكخراوی سهرهكی كهبهردی بناغهی ئهم حیزبهیان دانا،ئیتحادی موبارزانی كۆمۆنستوكۆمهڵه‌” بوون، بهڵام بهدوای ڕاگهیاندنی بهرنامهی هاوبهشی ئهو دوو جهریانهو ڕوون بوونهوهی خهت و ستراتێژی چالاكیی ئهم حیزبه، فراكسیۆن گهلێك لهچهندین ڕێكخراوی چپی ڕادیكاڵی ئێران بهو حیزبهپهیوهست بوون و نوێنهرانییان لهكۆنگرهی دامهزرێنهردا بهشداریان كرد.

حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ههر لهسهرهتای دامهزراندنی، لهتاران و شارهگهورهكانی ئێران و لهناوهندهكرێكارییهكان، ژمارهیهكی بهرچاوی لهههڵسووڕاوانی سیاسی كرێكاری و چالاكانی كۆمۆنیستی لهخۆگرتبوو. ئهو بهشهلهتهشكیلاتی حیزب لهساڵهدژوارهكانی دهیهی ٦٠ی ههتاوی كهوتهبهر پهلاماری دوژمن و ژمارهیهكی زۆریان لهتاران و شارهكانی دیكهی ئێران كهوتنهزیندانهكانی ڕژیم و دواتر بهداخهوهزۆربهشیان ئێعدام كران. ژمارهیهكی دیكهش بهناچار ڕوویان لهكوردستان كرد یان بۆ دهرهوهی وڵات ڕۆیشتن. ئهم باروودۆخهبهربهستی ڕاستهقینهبوو بۆ چالاكی تهشكیلاتی حیزب لهئاستی سهراسهریدا. بهڵام لهكوردستان ئهم حیزبهپێگهی كۆمهڵایهتیی خۆی بهبوونی كۆمهڵهوهههروا پاراستووه‌.

حیزبی كۆمۆنیستی ئێران لهماوهی ٣٧ ساڵی ڕابردوودا تووشی ههوراز و نشێوی زۆر هاتووهو لهلایهن دوژمنهوههێرشی كراوهتهسهر و چهند گرووپێكی لێ جیا بووهتهوهو ڕێگایهكی دیكهیان گرتووهتهبهر، بهڵام ئێستاش خۆشترین بیرهوهری ژیانی ههموو ئهم كهسانه، دهورانێكهكهلهناو ڕێزهكانی ئهم حێزبهدا چالاكیان كردووه‌. لهماوهی سالانی چالاكی ئهم حیزبه، لهبوار خهباتی سیاسی و چینایهتیدا، بهردهوام لهڕێگای خزمهت بهئامانجی كرێكاری و خهبات لهدژی نابهرابهری و ستهمی سهرمایهداری ههنگاوی ههڵگرتووه‌. مێژووی ٣٧ ساڵی ڕابردوو ئهو ڕاستییهنیشان دهدات كهئهم حیزبهلهههڵوێست و كردهوهیدا، كاتهههستیارهسیاسی و خاڵهوهرچهرخانهمێژوویهكانی، سهركهوتووانهتێپهڕاندووه‌.

 نفووزی بهرینی كۆمهڵهلهكوردستان وهك كۆڵهكهی سیاسی ئهم حیزبه، ڕێگهی نهداوه‌  خهسڵهتی كۆمهڵایهتی بوون، بهرپرس بوون، ڕادیكاڵ بوون و هیتر، بههۆی ئهو بهربهرستانهی كهدوژمن لهئاست سهرتاسهریدا بۆی خوڵقاندووه، لهدهست بدات. كۆمهڵایهتی بوون بهو مانایه‌‌ كهئازار و خهباتی خهڵكی چهوساوهو بێبهش، بهرژهوهندی ئێستا و داهاتوویان، بهردهوام لهناوهندی ئهندێشهو كردهوهی حیزبدا بووه، واتهههوڵدان بۆ ڕاكێشانی سۆز و لایهنگری لهئاستی كۆمهڵایهتییدا بۆ ئهم ههڵوێست و سیاسهتانه‌. بهرپرس بوون بهمانای كهمتهرخهم نهبوون لهئاست دژواریهكانی ڕۆژانهی ژیانی خهڵك و ههوڵی بهردهوام بۆ هێنانهخواری ئاستی ئهم دژواریانه، واتهبهنیگهرانیهكانی خهڵك لهههموو بوارهكاندا، وڵامی بهرپرسیارانهدانهوه‌. ڕادیكاڵ بوون بهمانای دهست بردن بۆ ڕیشهی نابهرابهریهئابووری و كۆمهڵایهتیهكان و گهلێك تایبهتمهندی دیكهكهبنهمای ستراتێژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان پێكدێنن.

ئهمرۆ حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ههموو ههوڵی خۆی دهدات تا لهههموو ساتهكانی خهباتی ئازادی خوازانهو چینایهتیی ئێستای ئێران ڕۆڵی شایستهی خۆی بنوێنێ و ئهركهكانی بهجێبێنێت. بهپێی بهرنامهو ستراتێژی ئهم حیزبه، ههر كرێكارێكی پێشڕهو و ماف خواز، ههر ئینسانێكی ئازادی خواز، ههر ئینسانێكی ژێر ستهمی نهتهوهیی، ههر ژنێكی ڕزگاری خواز، ههر لاوێك كه ئاسۆی ژیانی دواڕۆژی لێڵ كراوه، ههر خهباتكارێكی پارێزهری ژینگه، ههر هونهرمهندێكی بهڵێندار، دهتوانێ جێگه و پێگه‌‌ی ئینسانی و خهباتكارانهی خۆی لهستراتێژ و بهرنامهی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دا ببینێتهوه‌. لهڕاستیدا، كۆمهڵهلهكوردستان نموونهیهكی سهركهوتوویهلهههموو ئهو بوارانهدا كهدهتووانێ بێتهئۆلگووی چالاكییهكانمان لهشوێنهكانی دیكهی ئێران.

حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بهو بهرنامهو ڕێبازهی كهههیهتی، لهپێناو ئهو ئهرك و بهرپرسایهتیهگرینگانهی كهلهسهر شانیهتی، بهعهزمی پتهوهوه، ههموو تواناكانی خۆی بۆ یارمهتی دان بهڕێكخستن  و هێنانهمهیدانی كرێكاران و زهحمهتكێشانی كۆمهڵگا بهكار دێنێ. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بهپێی پێشینهی نزیك به٤ دهیهحزووری لهگۆڕهپانی سیاسیی ئێران و پێبهندبوونی بهدیفاع لهبهرژهوهندی كرێكاران، بهپێی پهیوهندیهكی پتهو كهلهگهڵ كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێش و ستهملێكراوی كوردستان ههیهتی، بهێپی ئێعتبارێك كهلهناو هێزهچهپ و كۆمۆنیستهكانی ئێراندا پهیدای كردووهو بههۆی وڵامی ڕوون دانهوهبهودهبێ چ بكرێیانهی كهههیتی، دهتوانێ ببێتهههوێنی ڕێكخستن و چالاكیی ڕێبهران و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاریی ئێران. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران عهزمی خۆی جهزم كردووهكهلهپێناو خێرایی بهخشین بهم پڕۆسهیه، پۆتانسیهل و تواناكانی خۆی لهههموو بوارهكاندا بههێزتر كات  لهپێناوی یهكگرتوویی بزووتنهوهی كرێكاری و كۆمۆنیستیی ئێران.