ئەمرۆ یهكشەممە ١١ی مانگی خهرمانان، ساڵرۆژی پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانە. ٣٥ ساڵ لەوە پێش لە وەها رۆژێکدا کۆنگرەی دامەزرێنەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆتایی بە كارهكانی خۆی هێنا و بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی ڕاگەیاند. لە ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ڕێز لەیاد و بیرەوەری گیانبازی ئەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانەمان دەگرین کە لە ڕیزەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا، چ لە زیندان و لەژێر ئهشكهنجهی وەحشیانە و یان بە پەتی سێداره و یان به دستڕێژی جەنایەتکارانی کۆماری ئیسلامیدا و چ لە سەنگەرەکانی خەبات و خۆڕاگری شۆڕشگێڕانە لە کوردستان، لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، لە نەبەردی ڕووبەروو لەگەڵ دوژمن، گیان و ژیان خۆیان لە ڕێگای ڕزگاری ئینسانی چەوساوە و ستەم لێکراودا بەختکرد. سڵاو دەنێرین بۆ بنەماڵە خۆڕاگر و سەربەرزەکانیان. لەم رۆژەدا هەروەها سڵاو و دروودی خۆمان ئاڕاستەی پایەداری و خۆڕاگری کرێکاران و کۆمۆنیستە بەندکراوەکان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی دەکەین کە بۆ دیفاع لە ئارمانەکانیان، بە دیل گیراون و ڕێز لە خەبات و خۆڕاگریان دەگرین.