ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئه‌نجومه‌نی شاری فابریانۆی ئیتالیا به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك، ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌خریان به “وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیری و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” به‌خشی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری فابریانۆی ئیتالیا، وتارێكی ئاراسته‌ی به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه كرد و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌خری به ئه‌و سێ ژنه چالاكه، به ته‌نیا ڕێز گرتنێكه له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و تێكۆشه‌رانه له پێناو ئازادی، به‌رابه‌ری و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی. مه‌راسمه‌كه به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له ئه‌و به‌ندكراوانه و هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كرانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌خری به ئه‌و سێ ژنه تێكۆشه‌ره كۆتایی پێهات.
