ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، “محه‌ممه‌د خزر نژاد” مامۆستای ئایینی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی سنه، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، به دانانی بارمته‌ی ٥ ملیاردی موره‌خه‌سی ده‌رمانی پێدرا.
ناوبرا ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی شاری ورمێ كرا. ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه پاشان له لایه‌ن لقی سێی دادگا ئینقلابی شاری ورمێ به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “زیان گه‌یاندن به چوارچێوه‌ی سیاسی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه دواتر حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن قازی “ڕازینی” یه‌كێك له به‌ندناو ترین قازییه‌كانی ڕژیم، په‌سه‌ند كرا. حوكمی سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه پاشان له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی، گواسترایه‌وه بۆ ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری.