ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ته‌یمور خالدیان” به‌ندكراوی سیاسی و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری قوروه، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه موره‌خه‌سی ده‌رمانی پێدرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه پاش سه‌پاندنی حوكمی شه‌ش مانگ به‌ندكرانی ته‌عزیری به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سرێش ئاوا و سه‌ردانی له ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی قوروه كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه دژ به نایاسایی بوونی كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ئینقلابی ڕژیم له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی و سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وای ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری، مانی له خورادن گرتووه و سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و پێشنیاری پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی به ئه‌و به‌ندكراوه له لایه‌ن پزیشكی زیندان، تا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، له مافی ده‌ستڕاگه‌یتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.