ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، داوود ڕه‌زه‌وی ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران كه له ڕێكه‌وتی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو، پاش ٩٥٤ ڕۆژ به‌ندكران بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ درا.
داوود ڕه‌زه‌وی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ، له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كرابوو. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران وێڕای پیرۆزبایی كردن له داوود ڕه‌زه‌وی، خوازیاری ئازادی ئازادی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، ئیبراهیم مه‌ده‌دی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوو.