ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، مورته‌زا سه‌یدی، چالاكی كرێكاری كوردی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ درا.
مورته‌زا سه‌یدی له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی كرێكاری دیكه له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.