له ڕۆژانی ڕابردوودا، “وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسی كورد و مه‌حكوم به سێداره، له لایه‌ن شاره‌داری شاری پوجیبونسی ئیتالیاوه شارومه‌ندی ئیفتخاری پێكشه‌ش كرا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌و شاره هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاری پوجیبونسی و كۆمه‌ڵێكی دیكه له ئازادیخوازانی وڵاتی ئیتالیا، به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك شارومه‌ندیان پێشكه‌ش به ئه‌و هاووڵاتییه كردووه. له به‌رده‌وامی مه‌راسمه‌كه‌دا، شیوا مەحبووبی، لە وتەبێژانی کەمپەینی ئازادیی بۆ وریشە مورادی، وەک نوێنەری بنەماڵە و لە پشتیوانانی ناوبراو بەشداریی لە مەراسمەکەدا کرد و سوزانا چێنی، باسی لە چالاکییە مرۆییەکان و هەوڵەکانی وریشە مورادی به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان کرد.
