له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیبراهیم عه‌لیپور، وێنه‌گری خه‌ڵكی بانه به‌هۆی ده‌رهێنانی فیلمێكی دیكۆمێنتیاری له سه‌ر ژیانی كۆڵبه‌ران براوه‌ی خه‌ڵاتی ڤۆردپرێسی ساڵی ٢٠٢٥ بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیبراهیم عه‌لیپور، فیلمێكی دیكۆمێنتیاری له ژێر ناوی “فیشه‌كه‌كان سنووریان نییه”، سه‌باره‌ت به ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی كۆڵبه‌ران ساز كردووه و پاش به‌شداربوون له فستیواڵی ڤۆردپرێس، براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمی دیكۆمێنتیاری بووه. ئیبراهیم له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام دا نووسی: زۆر شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه پڕۆژه‌كه‌م سه‌ركه‌وت، ئه‌و پڕۆژه له كۆمه‌ڵێك وێنه گه‌وره‌تره و له ڕاستیدا، ئه‌زموونی ژیانی من وه‌كوو كوردێكی دانیشتووی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و عێراقه. له‌و كورته فیلمه‌دا هه‌وڵم داوه ژیانی گرێدراوی كۆڵبه‌ران له‌گه‌ڵ خۆم به شێوه‌ی حه‌قێقی باس بكه‌م و ده‌ستخۆشی له خه‌ڵكی كوردستان‌م ده‌كه‌م كه متمانه‌یان پێم كرد، هه‌موو هه‌وڵی خۆم ئه‌ده‌م به ڕێزه‌وه باسی ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی كۆڵبه‌ران بكه‌م و ده‌نگی مه‌زڵومانه‌یان به گوێی هه‌موو جیهان بگه‌ینم.