خه‌ڵاتی یه‌كێتی ئورووپا كه به ناوی “ئاندرێ ساخارۆف” له دژبه‌رانی حكوومه‌تی شه‌وڕه‌وی له ساڵی ١٩٨٨ی زاینی دیاری كراوه، بۆ ڕێزگرتن له كه‌سایه‌تی یان ئه‌و گرووپانه‌ی كه له بواری مافی مرۆڤ و ئازادی چالاكن خه‌ڵات ده‌كرێت.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سیاسه‌تی ده‌روه‌ی یه‌كێتی ئورووپا، “مه‌هسا ژینا ئه‌مینی” وه‌كوو به‌ربژێری كۆتایی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ساخارۆف هه‌ڵبژێردراوه. “ژینا ئه‌مینی” خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١ و له گرتووخانه‌ی پۆلیسی “ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی” دا گیانی به‌خت كرد و پاش ئه‌و ڕووداوه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری دژبه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی حكوومه‌ت، سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون و به هه‌زاران كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.