زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و زیندانی سیاسیی پێشوو، لە لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی فێستیواڵی بله خه‌ڵاتی زێڕینی پێ درا.
زارا محەمەدی” ئەندامی ئەنجومەنی فەرھەنگی نۆژین له شاری سنه، ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه بە تۆمەتی “ئەندامێتی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و دوای 20 مانگ ئازادکرا. به‌رپرسانی زیندان پێشتر مه‌رجی ئازادكردنی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان واژۆكردنی به‌ڵێننامه و لێبوردن ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام ناوبراو وتبووی كه بەهیچ شێوەیەک داوای لێبوردن ناکات و ئەو جۆرە داخوازیەشی پێ قبوڵ ناكرێت. زارا محه‌ممه‌دی له دوایین وته‌كانی له به‌رده‌م دادگای سنه دا ڕایگه‌یاندبوو كه “قوڕ بەسەر ئەو دووژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە، ئەو کەسەی کە زیندانی دەکرێت، بیر و باوه‌ڕه‌كانی به‌هێزتر ده‌بێت”.