کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پێدانی ئیزنی تەقەی بە بێ سزا بە هێزەکانی ڕژیم لە لایەن دادگای باڵاوە

پێدانی ئیزنی تەقەی بە بێ سزا بە هێزەکانی ڕژیم لە لایەن دادگای باڵاوە

بە پێی بڕیاری دادگای باڵای وڵات، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هاووڵاتیان، تەنانەت ئەگەر ببێت بە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێکیش تاوان نییە.

ئەم بڕیارەی دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی، نیگەرانییەکی زۆری بە تایبەت لە نیو کۆمەڵگای مەدەنیدا ساز کردووە، لە مانگەکانی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئێران و کوردستان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەست داوە، یان بە سەختی بریندار بوون. بە وتەی کارناسانی ئەم بوارە، ئەم بڕیارە بنپێ کردنی مافی ژیانی خەڵک و هەروەها ژیانی هاووڵاتیان و کرێکارانی دادخواز لێ دەکەوێتەوە.