بە پێی هەواڵ و گرتە ویدیۆ بڵاو کراوەکان، لە زۆربەی شار و ناوچە و ئاواییەکانی کوردستان، بە هۆی کەمیی ئاوی خاوێن، خەڵک لە دۆخێکی خراپدا دهژین.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئاوی گەڕەکی زۆرێک لە شارەکانی کوردستان وەک مهاباد، پیرانشار و سەقز و چەندین شاری دیكه یەکجار پیسە و بە کەلکی خواردنەوە نایەت، وەک دەگوترێ و لە گرتە ویدیۆکاندا دەبینرێت ڕەنگی ئاوی ئەو ناوچانە ڕەنگی لێڵه و ههندێک جار زیندەوەری بچووک لە نێو ئاوەکەدا دەردەکەوێ و ئهمهش خەڵکی تووشی نیگەرانی کردووە. لە لایەکی دیكهوه، بەشێكی زۆر له ناوچەکانی کوردستان بە تایبەت ناوچە پەراوێزخراوەکان بهدهست کەمیی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن و خەڵک ناچارن بۆ دەستکەوتنی ئاوی خواردنەوە ڕێگەیەکی زۆر ببڕن و بە دەبە و دەفر و بە کۆڵ، ئاو بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونیان ڕاگوێزن.