کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

پیرۆزە ١ نۆامبر ڕۆژی جیھانی کۆبانێ

photo 2024 11 02 11 12 05

ئەمڕۆ ١ی نۆامبر ڕۆژی جیھانی کۆبانێ یە . کۆبانێ بوو بە سەنگەرێک ، ڕۆژێک و مێژوویەک، کە نەک ھەر لە کوردستان ، بەڵکوو لە ھەموو جیھانیش دەنگی دایەوە و ستایش کرا .
کۆبانی بە چەند تایبەتمەندی و پێناسە لە ئاستی کوردستان ، ناوچەکە و جیھان دەناسرێتەوە :
١- شکست و ڕاماڵینی دڵڕەقترین، جینایتکارترین و کۆنەپارێزترین ھێزی ئەم سەردەمە ، واتە خەلافەتی ئیسلامی عێراق و شام ( داعش) کە لشکری نیزامی دوو دەولەتی لە زۆر ناوچەی عێراق و سوریە شکست پێ ھێنا. بەڵام لە کۆبانێ و پاش سێ مانگ شەری پڕ لە قارەمانی، فیداکاری و گیانبازی شەرڤانەکانی ژن و پیاو ، لمبۆزیان لە خاک دەرا و شکستیان خوارد .
٢-خۆڕاگری پڕ لە فیداکاری کۆبانێ ، سەرەتای دەست پێکردنی شکست و داڕمانی ھێز و ورەی مرۆڤ کوژەکانی داعش لە ھەموو بەرەکانی شەر لە عێراق و سورییە بوو.
٣-مقاومەت و خۆڕاگری کۆبانێ ، بڕوا بەخۆ ، بە ڕاوەستان و تەسلیم نەبوونی لە بەرانبەر دڕەندەترین ھێزی بێ ڕەحم کە دەوڵەتانی زلھێز و کۆنەپەرەستی ناوچەکەیشی لە پشت بوو مومکن و لە بێ ھیوای بە خۆڕاگری بە جیھانی نیشاندا.
٤- جینایت و تاوانەکانی “داعش ” و دەنگ دانەوەی جیھانی لە لایەک و خۆڕاگری و بەرخۆدانی کۆبانێ و شکستی “داعش”، وەھا دەنگدانەوە و تەسیری جیھانی دانا کە بیروڕای جیھانی ھورووژاند و شەقامی دەیان وڵاتی کردە گۆڕەپانی دەنگ ھەڵبرینی جەماوەری ناڕازی و ئازادی خۆاز و بە ھانای کۆبانێ یەوە ھاتن و زلھێزەکانی شیان ناچار بە ھەڵوێست گرتن دژ بە داعش کرد.
٥- سەدان شەروان و قارەمانی شۆڕشگێڕ و ئەنترناسیوناڵ لە گۆشە و کەناری جیھان ھاتنە کۆبانێ و دیفاعیان لە ئازادی و ێینسانیت کرد و دەیان کەسیان گیانیان بختکرد و نیشانیاندا ئینسانیت ، سنوور ، زمان ، نەتەوە ، ئایین و جنسییت ناناسی و سەرکەوتن .
٦-سەرئەنجام و خاڵی ھەرە گرینگ، دەوروو و نەقشی ژنانی خۆڕاگر ، قارەمان و شەڕوان لە کۆبانێ دژ بە ھێزێکی تا سەر ئێسقان کۆنەپەرەست ، پیاوسالار، ئاینی و دژە ژن بوو کە بە ھاوخەباتی و ھاوسەنگەری پیاوانی ئازادیخواز ، بەردی بناخەی “داعش”یان ھەڵوەشانەوە و جێگە و پێگەی ژنیان لە بەرانبەر دژە ژنەکان بە جیھان و بە تایبەت وڵاتانی ئێسلام لێدراو ، بە ھەمووان نیشاندا و بۆ چەندمین جار سابتیانکرد .
پیرۆز بێت ١ی نۆامبر ڕۆژی جیھانی کۆبانێ