ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، دایه ئه‌فسانه، دایكی هه‌میشه زیندوو “پژمان فاتحی” هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوی و نه‌ورۆزی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی پیرۆزبایی كرد.
دایە ئەفسانە له ویدیۆیه‌كدا، ساڵی تازەی لە کۆمەڵگه‌ی دادخوازان، بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و نه‌مران، “پژمان فاتحی”،”مۆحسن مەزڵووم”،”هەژیر فەرامەرزی” و “وەفا ئازەربار” کە لە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە لە سێدارە دران، كرد. دایه ئه‌فسانه بۆ ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێران خواست و داوای كرد یه‌كڕیز و یه‌كگرتووتر، به‌ره‌نگاری ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ببنه‌وه.