کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كانهه‌واڵه‌کان

پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان

IMG 20250122 WA0125

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان لاپەڕەیەکی پڕشنگداری دیکە لە مێژووی خەباتی ڕەوا و عادڵانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەڵدرایەوە. بانگەوازی مانگرتنی گشتی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە چەندین حوکمی ناڕەوای لەسێدارەدان بە هیممەتی ژنان  و پیاوانی ئازادیخواز لە کوردستانی سەربەرزەوە، سه ره رای هەڕەشە و ترساندن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست کاریگەری نەبوو و وەڵامێکی لێبڕاوانەی وەرگرتەوە.

بەم بۆنەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان پێشکەش بە جەماوەری شۆڕشگێڕی کوردستان دەکەین کە ئەم ئەزموونە مێژووییەیان بە سەرکەوتن گەیاند. ماندوونەبوونی لە سەرجەم ئەو تێکۆشەرانە دەکەین کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەوپەڕی جۆش و خرۆش و ماندوویی نەناسی و بێوچان هەموو کاتەکانی خۆیان خستە خزمەت سەرکەوتنی ئەم مانگرتنە گشتییە شکۆدارە، دەستیان بەگەرمی دەگوشین. هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەو کەس و لایەنە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییانە دەکەین کە شانازی بەشداریکردن لە ڕێکخستن و بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم مانگرتنەیان هەبووە.

پەیامی سیاسی ئەم مانگرتنە گشتییە ڕوون و ئاشکرایە:

_ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هیچ چەشنە ستەم و ناعەداڵەتییەک بە بێ مقاومەت و خۆڕاگری بەسەریاندا تێپەڕ نابێت.

_ئەم مانگرتنە جارێکی تر، سیمای جەماوەریی بوون و کۆمەڵایەتیبوونی خەباتی خەلکی کوردستانی له دژی ستەمکاری و  بۆ ئازادی  و بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بە ڕوونی بە خەڵکی دنیا نیشان دا.

_ سەرکەوتنی ئەو مانگرتنە لە هەمانکاتدا پەیامێکیش بوو بۆ هەموو ئەوانەی کە ڕادەی پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە حیزبە سیاسییەکانی چالاک لە کوردستان، بە کەم دەگرن و ئەو ڕاستییە لەبیر دەبەنەوە کە مێژوو لەگەڵ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. مانگرتنی گشتی ئەمڕۆ ٣ی ڕێبەندان، یەکێکە لە مەیدانەکانی درووستکردنی ئەو مێژووە.

جاریکیترسپاسیکۆمەڵانیخەڵکیکوردستانوجەماوەرییەکگرتوودەکەینکەئەوسەرکەوتنەیانمسۆگەرکرد.

پارتیئازادییکوردستان

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان  پژاک

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەیزەحمەتکێشانیکوردستان

کۆمەڵە_ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران