له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر له ١٠ كافه و ڕیستوورانت له شاری ورمێ به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه پۆلۆمپ كراون.
له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوت و زه‌وت كردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، ناوه‌نده ئینتزامی، قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان وێڕای گوشار خستنه سه‌ر كۆمه‌ڵه تیجارییه‌كان، به سه‌دان دووكانیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به بیانووی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كردووه. له دوو ڕۆژی ڕابردوو ١٠ شوێنی كه‌سابه‌ت له شاری ورمێ و پێنج كافه له ئیسلامشاری تاران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه داخراون.
