به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵی تیجاری مه‌جدیه و دووكانه‌كانی شه‌قامی مه‌جدیه‌ی زاهدان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه پۆلۆمپ كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئیداره‌ی ئه‌ماكن هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به بیانووی بازه‌ڕگانی كردنی دووكانه‌كانی ئه‌و شه‌قامه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی و پاكستانی پۆلۆمپ كراون . كاتێك دووكانداران له ئاست ئه‌و كرده‌وه نایاساییه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، مه‌ئموورانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه حوكمی قه‌زاییان هه‌یه و ئه‌بێ له ڕێگه‌ی دادگاوه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن.