ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، نوێنه‌ری “عه‌لی خامنه‌یی” ڕێبه‌ری جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له دوورگه‌ی قشم به شێوه‌ی “ئاته‌ش به ئێختیار” ده‌ستی داوه‌ته پۆلۆمپ كردنی دووكانی خه‌ڵك.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له دوورگه‌ی قشم، كه‌س نازانێت ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم له‌ژێر ناوی چی و به چ ئیجازهیهكهوه ده‌ستی داوه‌ته ئه‌و كاره و به ده‌یان دووكانی خه‌ڵكی به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ پۆلۆمپ كردووه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه.