ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ته‌ورێز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كافهتریایهكی به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كرد.
له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی ته‌ورێزدا، تێكه‌ڵبوونی ژن و پیاو، ڕه‌قس و سه‌ما، تۆڕدانی حیجابی ئیجباری و بڵاوكردنی موزیك له مه‌راسمه‌كه‌دا وه‌كوو بیانوو بۆ داخرانی ئه‌و كافهتریایه ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه كه له پاش شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، گوشاری ناوه‌نده ئنیتزانی و ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر هه‌موو سنفهكان زیادی كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به ده‌یان كافه، هۆتێل و ڕستوران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه به بیانووی له‌به‌رچاونه‌گرتنی یاسای حیجاب پۆلۆمپ كراون.