دادستانی گشتی و ئینقلابی رۆباتكه‌ریم ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند: دوو فرۆشگای گه‌وره به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی زۆره‌ملێ و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕه‌وشتی ئیسلامی پۆلۆمپ كراون.
به‌وته‌ی دادستانی گشتی و ئینقلابی رۆباتكه‌ریم، سكاڵایه‌كی زۆر له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه سه‌باره‌ت به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی تیجاری “په‌ره‌ندماڵ” و دوو فرۆشگا به ده‌ستیان گه‌یشتووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی توند له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆمه‌ڵه تیجاریه، دوو فرۆشگای گه‌وره‌یان داخستووه. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو “موحسنی ئێژه‌یی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه داموده‌زگا ئینتزامی و ئه‌منیه‌كان پێوستیان به په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی حیجاب و عیفاف نییه و ئه‌بێ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ر شانیان دانراوه جێبه‌جێی بكه‌ن.
