له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوژێنی ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی یاوه‌ر ساڵحی له پێش چاوی منداڵه‌كه‌ی ئه‌سیدی به سه‌روچاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی دا كردووه و ئێستا ئه‌و قوربانییه له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، حه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یاوه‌ر ساڵحی به بیانووی كێشه‌ی خێزانی هاوژین و منداڵه ته‌مه‌ن ٨ ساڵانه‌كه‌ی له شار بردووه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌سیدی به سه‌روچاوی ژنه‌كه‌ی دا كردووه. له ئاكامی ئه‌و جه‌نایه‌ته دا، سه‌ر، هه‌ر دوو ده‌ست، گه‌ردن و چاوی ئه‌و ژنه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. به وته‌ی هاووڵاتیان، تاوانبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه و ئازادانه له نێو شه‌قامه‌كانی جوانڕۆدا ده‌سووڕێته‌وه.