
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر زاری سایتی سه‌حام نیووز، سایتی نزیك به ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌ت، ڕاپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بڵاوكرده‌وه. ئه‌م ڕاپۆرته هه‌ڵگری چه‌ند خاڵێكه سه‌باره‌ت به شكستی سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، كه له جێی خۆیدا گرینگه. هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گرینگ نییه كه گۆیا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لێكدانه‌وه‌ی نوێی نه‌دیتراو و نه‌بیستراویان هه‌بووه، به‌ڵكوو گرینگیه‌كه‌ی له دان پێدانان به شكستی سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان و كارناسانی ڕژیم دایه
دانیشتنه‌كه له‌سه‌ر داوای محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و پێش له ڕووداوه‌كانی ٥ی مانگی به‌فرانبار به‌ڕێوه‌چووه. له‌م دانیشتنه‌دا ٦٠ كه‌س له وه‌زیران و جێگرانی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چل ساڵی ڕابردوودا به‌شدار بوون. لێكدانه‌وه‌ی باروودۆخی ناسه‌قامگیری كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا له‌وانه عێراق، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان و لۆبنان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه بووه. له‌و دانیشتنه‌دا محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕی ناوچه‌كه به زه‌ره‌ری ئێرانه وتی: “به‌داخه‌وه باروودۆخه‌كه له وڵاتی عێراق به‌هۆی ئه‌و ته‌بلیغات و هه‌ڵسووكه‌وته غه‌ڵه‌تانه‌ی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه، دژبه ئێرانه و پێگه‌ی ئێران له ناو خه‌ڵكی عێراقدا ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر هه‌ره‌س دێنێ. هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌چاو ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌م وڵاته و كه‌ش و هه‌وای دژه ئێرانی، زۆر هاتووه‌ته خوارێ، به جۆرێك كه ته‌نانه‌ت له‌به‌نیاتی ئێرانیش ناكڕن، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا یه‌كێك له كارخانه له‌به‌نیه‌كانی ئێران ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانی له‌م وڵاته بینا كردووه.” هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له درێژه‌دا وتوویه‌تی “عێراق ته‌نانه‌ت به‌شێك له كاڵاكانی ئێرانی ڕێگه پێنه‌دراو ڕاگه‌یاندووه.”
زه‌ریف هه‌روه‌ها به ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن ئاماژه ده‌كات و ده‌ڵێ: “له یه‌مه‌نیش حوسیه‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عه‌ره‌بستان وتووێژ ده‌كه‌ن. له ئێستادا ته‌نیا ناوه‌رۆكی وتووێژه‌كان به ئێمه ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌ڵام ڕاوێژیان له ئێمه ناوێ”. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی “یه‌مه‌نیه‌كان به ڕاشكاوی پێیان وتین كه نایانهه‌وێ ببنه ئامرازی كێشه‌ی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان.” محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستانیش وتوویه‌تی كه له وتووێژی نێوان ئه‌مریكا و تاڵه‌بان، به ئاشكرا كۆماری ئیسلامی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌م وڵاته، خرانه پشت گوێ. له به‌شی به‌ڵاوكراوه‌ی ڕاپۆرتی ئه‌م دانیشتنه‌دا، ئاماژه‌یه‌ك به وڵاتی سووریه نه‌كراوه. خامنه‌یی پێشتر ئیدعای كردبوو “شكستی ستراتێژی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه له‌وانه له سووریه، ئاكامی سیاسه‌ته‌كانی توركییه و ڕووسیه نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌وه كۆماری ئیسلامیه كه شكستی پێهێناوه، بێ ئه‌وه‌یكه خۆی هیچ زیانێكی وه‌به‌ركه‌وێ.”
بێ گومان كۆماری ئیسلامی بۆ مانه‌وه‌ی له سووریه هه‌زینه‌ی كه‌ڵانی خه‌رج كردووه و زیانی گیانی قورسی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام له‌ژێر گوشاری چه‌ند لایه‌نه و به‌تایبه‌ت هێرشی به‌رده‌وامی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سپای پاسداران له سووریه، ئه‌مڕۆ به ناچار خه‌ریكه به ته‌واوی له‌م وڵاته دێته ده‌ر. له ڕاستیدا، ڕووسیه له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌سه‌ر پاشه‌كشه كردن به هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له خاكی سووریه، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل ڕێكه‌وتووه. نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی ڕژیم پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ری سووریه له مه‌جلیس وتی: ” هیچ به‌دوور نییه كه ئه‌سه‌د و پوتین، ئێمه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و نه‌تانیاهو و دۆناڵد ترامپ بكه‌نه قوربانی”. بێ گومان، ڕووسیه نایهه‌وێ ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی كه به پشتیوانیه‌كی پڕهه‌زینه له حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ده‌ستی هێناوه، له دواڕۆژی سه‌قامگیر بوونی ئاشتی له سووریه وه‌گیری ده‌كه‌وێ، له‌گه‌ڵ ڕژیمێك دابه‌شی كات كه مانه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر مه‌ترسیه‌وه و له‌سه‌ر داهاتووی هیچ حیسابێك ناكرێ.
به‌ڵام شكست و ناكارامه‌بوونی سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا ئاڵقه‌یه‌كه له زنجیری شكسته‌كانی ڕژیم. له ڕاستیدا ئه‌وه گشت “پڕۆژه‌ی كۆماری ئیسلامی”یه كه شكستی خواردووه. ڕژیمێك كه ده‌یویست ببێته قیبله‌گای موسوڵمانانی جیهان، زیاتر له هه‌موو جێگایه‌ك له وڵاتانی موسوڵمان نشیندا، وه‌ك مۆدێلێكی شكست خواردووی سیاسی، ئابووری، ئه‌خلاقی، ئیدێئۆلۆژیك، كه‌وتووه‌ته به‌ر نه‌فره‌ت و بێزاری گشتییه‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ڕژیمه كه ئیدعایان ده‌كرد سه‌رچاوه‌ی پاكی ئه‌خلاقین، له ناو دز و گه‌نده‌ڵانی هاوشێوه‌ی خۆیان له ئاست جیهاندا ڕێكۆردیان لێداوه. ئابووریه‌كه‌شیان سه‌ره‌ڕای ڕێنوێنیه‌كانی بانكی جیهانی، هه‌رگیز نه‌یتوانی له قه‌یران ده‌رباز بێت و ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر داڕماوه. هۆكاری سه‌ره‌كی داڕمانه‌كه‌شی نه‌ك گه‌مارۆی ئابووری، به‌ڵكوو ناكارامه‌بوونی زاتی و گه‌نده‌ڵی به‌ربه‌ڵاو و ڕیشه‌ییه له‌ناو ئه‌م ڕژیمه‌دا. له ماوه‌ی ده‌وره‌ی ٨ ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا، ٥٠٠ ملیارد دولاریان له فرۆشی نه‌وت به‌ده‌ست دێنا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای وه‌ها داهاتێكی كه‌ڵان، نه ده‌رفه‌تی شوغڵیان خوڵقاند و نه ته‌وه‌ڕۆمیان مه‌هار كرد و نه خزمه‌تگوزاریی گشتییان په‌ره پێدا، به‌ڵكوو هه‌ژاری و بێكاری و حه‌قده‌ستی نه‌دراوی كرێكار و ته‌وه‌ڕوم و گرانی و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له فه‌لاكه‌تی ئابوورییان بۆ خه‌ڵك به دیاری هێنا. سندووقه‌كانی “قه‌رزۆلحه‌سه‌نه” كه سوودی بانكیان دژبه ته‌علیماتی دینی ده‌زانی، بوون به بۆنگای لێهاتووی دزی و ئه‌و بڕه پاشه‌كه‌وته‌ی توێژه مامناوه‌نده‌كانیشیان به تاڵان برد و ده‌سته‌واژه‌ی “ماڵ به تاڵانچووان”یان هێنایه ناو فه‌رهه‌نگی وشه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه. ئه‌رزشه ئایینیه‌كانی خۆیان نه‌توانی وه‌ك مۆدێلی ئه‌خلاقی و شێوازی ژیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا بسه‌پێنن. هه‌موو پڕۆژه پڕ هه‌زینه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی خورافاتیان، ته‌نیا بوو به ناندێنی كۆمه‌ڵێك ئاخوندی كۆنه‌په‌رست. منداڵان كه به “كێبه‌ركێی قۆرئان و چل حه‌دیس” بارهاتبوون، له تازه‌لاوی و لاوی‌دا به چاوی عه‌قڵ و زانست له ئایین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه. خامنه‌یی ته‌نانه‌ت له‌و پێناسه فریوكارانه‌یه‌ی كه خومه‌ینی بۆ “موسته‌زعه‌فان” بووی، پێداچوونه‌وه‌ی كرد و به ڕوونی و به پێناسه‌یه‌كی نوێ ، نه‌فره‌تی خۆی له هه‌موو توێژه هه‌ژاراره‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌ربڕی. له حه‌رام كردنی مۆسیقا و وه‌رزش و شه‌تره‌نجه‌وه ده‌ستیان پێكرد و به‌ره به‌ره موقاومه‌تیان تێكشكا و پاشه‌كشه‌یان كرد. حیجابی ڕژیمی ئیسلامی كه نیشانه‌ی كۆیله‌تی و سووكایه‌تی به ژن بوو، وه‌ك سه‌مبۆل و ئاڵای ڕزگاری ژن له سه‌ر لابردرا و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵكرا. له ئێستادا ئه‌وه‌یكه له “پڕۆژه‌ی كۆماری ئیسلامی” ماوه‌ته‌وه، ته‌نیا سه‌نگه‌ری سه‌ركوتی ڕاسته‌وخۆیه. به‌ڵام ئه‌م هێزه‌ش به‌ره‌و لاوازبوون و له‌ناوچوون ده‌ڕوات. له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ١٥٠٠كه‌س كوژران، هه‌زاران كه‌س بریندار بوون و نزیك به ده هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه، نه‌یانتوانیوه كۆمه‌ڵ بترسێنن و بێده‌نگیان بكه‌ن. دیتمان كه هه‌ر له دواڕۆژی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه، موقاومه‌ت له ده‌یان شوێنی دیكه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. بێ گومان “پڕۆژه‌ی كۆماری ئیسلامی” له ڕۆژه‌كانی كۆتایی خۆی نزیك بووه‌ته‌وه و له‌م دوایین سه‌نگه‌ره‌شیدا هه‌ره‌س دێنێ.
