ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، ده‌زگای پڕوپاگاندای كۆماری ئیسلامی، بە هەڵگرتنی تابوتێکی بەتاڵ (له‌ژێر ناوی ته‌رمی شه‌هیدانی غه‌واس) به‌سه‌ر ده‌ستی قوتابیانی كچ له مه‌دره‌سه‌یێكی دوورگه‌ی كیش خۆی نواند و كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران، بە ئامادەبوونیان لە یەکێک لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی دوورگەی کیش، تابوتێکی بەتاڵیان لە ژێر ناوی تەرمی شەهیدانی غەواس هەڵگرتووە و لەو ڕێگەوە هەوڵی شوردنی مێشكی قوتابیانیان داوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له ئاست ئه‌و چالاكییه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.