کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پچڕانی کارەبا لە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار و خراپی دۆخی نەخۆشەکان

پچڕانی کارەبا لە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار و خراپی دۆخی نەخۆشەکان

لە رۆژانی ڕابردوودا بە هۆی پچڕانی بەردەوامی کارەبا لە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار، ئەو نەخۆشانەی کە پیداویستی تایبەتییان هەیە تووشی کێشەی جددی بوون.

بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتووە، بەو بۆنەیەوە کە ژێرخانەکانی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ دۆخی نائاسایی ئامادە نەکراوە، بە پچڕانی کارەبا دۆخی تەندرووستی ئەو نەخۆشانە کە پێداویستی تایبەتییان هەیە کەوتووەتە مەترسییەوە. ئەم دۆخە مەترسیدارە دەتوانێت لە هەر ساتێکدا دەرئەنجامی چاوەڕوان نەکراوی لێبکەوێتەوە و نیگەرانی جددی لەبارەی ئاسایش و ئامادەیی نەخۆشخانەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کارەبای هێناوەتە ئاراوە. شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە نەبوونی سەرچاوەی کارەبای یەدەک، لە دامەزراوە تەندروستییە گرنگەکاندا مەترسییەکی جددی لەسەر ژیانی نەخۆشەکان دروست کردووە.