ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كه هێڵی تەلەفۆنی بەندی ژنانی زیندانی شاری سنە بە تەواوەتی پچڕاوە و بەندکراوان لەو ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەگرتووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەدواداچوونەکانی بەندکراوانی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە و بنەماڵەکانیان لەم په‌یوه‌ندیه‌دا بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار وڵامی داواكارییه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی سنه هۆكاری پچڕانی هێڵی تهلهفوونی ئه‌و به‌ندیخانه‌یان بۆ كێشه له هێڵه‌كان و خراپ بوونی كابلهكان گه‌ڕاندۆته‌وه به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن و پێیان وایه به ئه‌نقه‌ست هێڵه‌كانیان قه‌تع كردووه.
