کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پچڕانی كاره‌بای زیاتر له‌ ٩٠ هه‌زار نانه‌واخانه‌ له‌ ئێران

پچڕانی كاره‌بای زیاتر له‌ ٩٠ هه‌زار نانه‌واخانه‌ له‌ ئێران 1

له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی گه‌رما و ناته‌وانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ڕژیم بۆ دابینكردنی به‌رق، كاره‌بای زیاتر له‌ ٩٠ هه‌زار نانه‌واخانه له‌ سه‌راسه‌ری وڵات‌ پچڕاوه‌ و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌.

به‌هۆی دیاری نه‌كردنی كات بۆ پچڕانی كاره‌با له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وزه‌، هه‌ویری نانه‌واخانه‌كان خراپ بووه‌ و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ ناڕازیان، ئیداره‌ی ته‌عزیراتی حكوومه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نان بۆ خه‌ڵك دابین نه‌كه‌ن جه‌رێمه ده‌كرێن، له‌ حاڵێكدا خۆیان باش ده‌زانن كه‌ به‌رق نییه‌ و به‌ بێ به‌رق كار ناكرێت.