به پێ ڕاپۆرته‌كان، له كاتێكدا دانیشتوانی شاری بووشێهر تووشی قه‌یرانی بێ ئاوی بوون، هاوكات نرخی كڕینی ئاو به تانكر له‌و شاره ڕۆژ به ڕۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، نرخی تانكه‌رێك ئاو له‌و شاره بۆ ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆ چه‌ند ڕۆژی به‌رده‌وامه ئاوی خواردنه‌وه‌یان له به‌رده‌ستدا نییه و سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ژیانی خه‌ڵك هێشتا به‌ر‌پرسان بێده‌نگن و ته‌نانه‌ت وڵامی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان ناده‌نه‌وه.