به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئینتێرنێتی زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای ئیلام له لایه‌ن ڕژیمه‌وه پچڕاوه و كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی به‌رزتر كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی دژ به ناڕازیان ئه‌دات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئینتێرنێت له شاره‌كانی ئابدانان، ده‌ڕه‌شه‌هر، مه‌لكشاه، دێهلۆران و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه له پارێزگاكانی ئیلام و لوڕستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمه‌وه به تەواوی داخراوه. به پێی ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو، كاتێك كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌یه‌وێت ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی دژ به خه‌ڵكی ناڕازی بگه‌ینێته لوتكه‌یه‌كی زۆر به‌رزتر، ئینتێرنێتی شاره‌كان داده‌خات تاكوو له بێده‌نگییه‌كی تەواودا ناڕازیان سه‌ركوت بكات، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی مه‌ده‌نی، سه‌باره‌ت به گیانی خۆپێشانده‌ران له ئه‌و دوو پارێزگایه نیگه‌رانیان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌دواداچوونی ناوه‌نده نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بوون.
