به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئینته‌رنێتی به ئه‌نقه‌ست پچڕاندووه و به جێگیركردنی هێزه‌كانی فه‌راجا و به‌سیج له شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان، كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به سه‌ر خه‌ڵك دا سه‌پاندووه.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كان دا جێگیر كراون و ئۆتومبێلی خه‌ڵك ده‌پشكنن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی بابه‌تی شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل بڵاو ده‌كه‌نه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ ده‌كرێت. هاوكات هاونیشتمانیان باس له نه‌بوونی شت و مك له فرۆشگا‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ڕۆن، برینج، شیره‌مه‌نی و نان ده‌ست ناكه‌وێت.