وبسایتی نێت بلاكس، ناوه‌ندی جیهانی چاودێری كه‌م و كورتیه‌كانی ئینته‌رنێت ڕایگه‌یاند: به‌دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ده‌ستڕه‌سی كاربه‌رانی ئێرانی به ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شیركه‌تی موخابراتی ئێران له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و هێرشانه‌دا به‌ربه‌ستی بۆ تۆڕی ئینته‌رنێت داناوه و له هه‌ندێك له شاره‌كانی ئێران هێڵی ئینته‌رنێت به ته‌واوی پچڕاوه یان كاربهران له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئینته‌رنێت بێبه‌ش كراون.