بەپێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسراییل، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، دەزگای هەواڵگری قبرس، پیلانی گرووپێکی سه‌ر به سپای قودسی پووچەڵ کردووەتەوە کە بەنیازی هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە باکووری ئه‌و وڵاته بوون.
میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندووە کە قبرس پێشتر لە تل ئاویو و واشینگتۆنەوە زانیاریی لەسەر ئەم شانە سیخوڕییە ئێرانییە و پیلانی هێرشکردنە سەر شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیلی پێگەیشتووە و دەزگای هەواڵگری قبرس ماوەی چەند مانگێکە چاودێری ئەم گرووپه تیرۆریستیه دەکات. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند كه‌س له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌ڵام سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و گرووپه توانیویه هه‌ڵبێت.
