کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پووچەڵکردنەوەی پیلانی هێرش بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر

پووچەڵکردنەوەی پیلانی هێرش بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر 1

سەرۆکایەتیی هێزەکانی حەفتا رۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ رایگەیاند، دوای گەڕان و بەدواداچوونێکی ورد و پشت بەستن بە زانیاریی ھەواڵگری، هێزەکانیان کاتژمێر ٥ و ٣٠ خوڵەکی ئێوارە توانیویانە هەوڵی مووشکەباران کردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر پووچەڵ بکەنەوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیادا گرتووە کە چەند مووشەکێکی کاتیۆشای لە شێوەی دەستکرد تێیدا ئامادە کرابوو. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کێڵگەی گازی کۆرمۆر کە دەکەوێتە گوندی کۆرمۆر لە سنووری شاری چەمچەماڵی سەر بە ئوستانی سلێمانی، سێ جار بە مووشەکی کاتیۆشا هێرشی کرایە سەر.