به پێی ڕاپۆرتی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، پۆلێكی دیكه له لاوانی خه‌باتكار، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕهسمێكهوه به ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوون. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئێستا و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له حه‌ساری فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه و ته‌نیا به حزووری پێرسۆنێلی فێرگه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به وته‌كانی هاوڕێ شێركۆ نووری، یه‌كێك له پێرسۆنێله‌كانی فێرگه‌كه ده‌ستی پێكرد و به سروودی ئه‌نترناسیۆنال، سروودی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیان به‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم درێژه‌ی به‌كاری خۆیدا. پاشان هاوڕێ كاوه گوڵ محه‌ممه‌دی، به‌رپرسی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه، به بۆنه‌ی په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م هاوڕێیانه به ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر هاوڕێیانی تازه پێشمه‌رگه، چه‌كه‌كانیان له پێرسۆنێله‌كانی فێرگه، هاوڕێیان وریا سه‌عیدی و ناسر شه‌ریفی وه‌رگرت. ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه به سروودێكی شۆڕشگێڕانه له لایه‌ن هاوڕێیانی په‌لی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كه به‌ڕه‌سمی په‌یوه‌ستی ڕێزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بوون، كۆتایی پێهات.
