له‌م ڕۆژانه‌دا، بۆجارێكی دیكه ته‌وه‌ری پێكهێنانی ئاڵتێرناتیوی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌ناو كۆڕ و مه‌حفه‌له‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی بورژوا لیبرال و ناسیۆنالیست، به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاتووه‌ته گۆڕێ. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان باسه‌كان سه‌بارت به په‌یامێك بوو كه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ته‌بلیغاتی بۆ ده‌كرا. ئه‌و په‌یامه ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر له لایه‌ن ڕه‌زا په‌هله‌وی له‌ژێرناوی “ده‌ستپێكی وتووێژ بۆ ئاماده كردنی په‌یمانی نوێ” هاته گۆڕێ و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هێندێك جاریش له میدیا فارسیه‌كانی وه‌ك “بی بی سی” و تێلێویزیۆنی ئینتێرناشناڵ درایه به‌ر باس. ڕه‌زا په‌هله‌وی هه‌ر وه‌ك هه‌موو هاوبیره‌كانی، باسی ده‌رسێك كه تازه له ده‌سه‌ڵاتی ٤٢ ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی وه‌ریگرتووه، ده‌كات و ده‌ڵێ كه كۆماری ئیسلامی ئیسلاح ناكرێت و داهاتوو له‌مڕۆش تارێك تر ده‌بێت. له‌و په‌یامه‌دا هاتووه كه “بهدگومانان له خه‌نده‌كی نیزامدا، به ئێوه ده‌ڵێن كه ئاڵتێرناتیو چییه؟“. ئه‌و وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی كه هه‌موو ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی بورژوازی به‌ر له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان ده‌یده‌ن ، له وڵامدا ده‌ڵێ: “ئاڵتێرناتیوی ئێمه ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی ئێران و یاسای سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌نگی خه‌ڵكه”. ئه‌گه‌رچی ڕه‌زا په‌هله‌وی له په‌یامه‌كه‌ی خۆیدا، له ئاست ئاڵتێرناتیوی حكوومه‌تی پاشایه‌تی، جارێ، بێده‌نگی ده‌گرێته به‌ر. به‌ڵام ناوبراو و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له پشت سه‌رییه‌وه به‌ڕیز بوون، ده‌یانهه‌وێ له‌بیری خۆیانی به‌رنه‌وه كه ماهیه‌ت و جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دڵخوازی ئه‌وان، چوار ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر له ڕاپه‌ڕین و ئاخێزێكی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریدا، له لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه مۆری ڕه‌تی له‌سه‌ر درا. ئه‌وان پێویسته بزانن كه مێژوو به‌ره‌و دواوه ناگه‌ڕێته‌وه. وه‌ك چۆن له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكراوه، ڕه‌زا په‌هله‌وی به ته‌مای ستاندنه‌وه‌ی “وڵاته‌كه‌ی” له ده‌ستی ئه‌هریمه‌نه و هه‌ر بۆیه ده‌یهه‌وێ بزانێ كه ئێلیته سیاسیه‌كان، به‌ده‌ر له ڕابردوو و ئاراسته‌ی سیاسی‌یان، له كوێ ڕاوه‌ستاون. به ڕه‌وایه‌تی ئه‌و، ئه‌مڕۆ ده‌بێ هه‌ڵیبژێرن كه ئه‌وان لایه‌نگری له كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن یان له “ئێران و ڕزگاریی ئێران” به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕه‌زا په‌هله‌وی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان نایانهه‌وێ ئه‌وه ببیستن كه خه‌ڵك هه‌ڵبژاردنی خۆیان ئه‌نجام داوه. له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، خه‌ڵك به درووشم گه‌لێكی وه‌ك: “نه شامان ده‌وێ نه ڕێبه‌ر ــ نه خراپمان ده‌وێ نه خراپتر” و “مه‌رگ بۆ سته‌مكار، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر“، حیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و ئاڵتێرناتیوی سه‌رشۆڕانه‌ی لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌وانه ڕه‌زا په‌هله‌وی، یه‌كلا كردووه‌ته‌وه. كه‌وابوو پێویست نییه كه‌سانێك وه‌كوو ڕه‌زا په‌هله‌وی داوا له خه‌ڵك بكا كه ڕوونی بكه‌نه‌وه، له كوێی نه‌به‌ردی چینایه‌تی و كێشمه‌كێشی كۆمه‌ڵاتیدا ڕاوه‌ستاون.
پێویسته بوترێ كه ڕه‌وته بورژا سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌كان و كۆماری خوازه‌كان و ناسیۆنالیسته‌كان، هه‌تا ئێستا چه‌ندین گه‌ڵاڵه‌ی له‌م جۆره‌یان هێناوه‌ته گۆڕێ. به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا، پاش ماوه‌یه‌كی كورت شكستیان خواردووه و به فه‌رامۆشی سپێردراون. هێندێك له‌و گه‌ڵاڵانه بریتین له: ” كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی“ی ڕه‌زا په‌هله‌وی، “پێكهێنانی گرووپی چل كه‌سیی فهرشگێرد به میحوهریهتی ڕه‌زا په‌هله‌وی“، كۆنفرانسی ورشۆ بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی“، پێكهێنانی شۆرای به‌ڕێوه‌رایه‌تیی تێپه‌ڕین” و هیتر.
به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا ئاشكرایه كه ته‌قه‌لای ڕه‌وته سیاسیه هه‌ل په‌رسته‌كانی دڵخوازی ڕه‌زا په‌هله‌وی و بانگه‌وازی “په‌یمانی نوێ” له وه‌ها باروودۆخێكدا، له باروودۆخی یه‌كجار قه‌یراناویی ڕژیم، چ له بواری ناوخۆیی و چ له بواری ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌م باروودۆخه كۆماری ئیسلامیی بردووه‌ته سه‌ر لێواری ڕووخان و بابه‌تی چاره‌نووسی سیاسیی داهاتووی ئێرانی هێناوه‌ته گۆڕێ. ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵگای ئێران له به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی ئه‌ساسی دایه، ڕاستیه‌كی بابه‌تیه. به‌ڵام ئاڵتێرناتیوی هه‌موو ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی كه له‌ژێرناوی جۆراوجۆر، بایه‌خیان به په‌یامه‌كه داوه و سه‌مپاتیان بۆی هه‌یه، هیچ شتێك نییه بێجگه‌له هه‌وڵ دان بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و یان وه‌ك چۆن له په‌یامه‌كه‌ی ڕه‌زا په‌هله‌ویدا هاتووه، له “ناڕه‌زایه‌تی و نافه‌رمانیی مه‌ده‌نیی“، سه‌رتر نییه.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌یكه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی هه‌مووی ئه‌م لایه‌نانه، ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی شۆڕشگێڕانه له خواره‌وه و به ده‌خاڵه‌تی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراو و زه‌حمه‌تكێش و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی شۆرایی ژێر فه‌رمان و ئیراده‌ی خه‌ڵكه. ئه‌ساس و پایه‌ی ئاڵتێرناتیوی ڕه‌وته بورژوا لیبراڵ و ناسیۆنالیسته‌كان، ڕووخاندنی نیزام و ده‌ست به ده‌ست كردنی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی هه‌موو ده‌زگای بوروكراتیك و سهركوته، تا بتوانن پاش ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه ده‌سه‌ڵاتی دڵخوازی خۆیان كه هه‌مان دێمۆكراسیی پارله‌مانییه، به به‌شداریی ئه‌وان و ئێلیته سیاسیه‌كان، دابمه‌زرێنن و له سه‌رووی خه‌ڵكه‌وه، ده‌سه‌ڵات له نێو خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن. له‌خۆڕا نییه كه له گه‌ڵاڵه‌ی ” په‌یمانی نوێ“ی په‌هله‌ویدا، ڕوو به سه‌ربازانی ناو ئه‌رته‌ش ده‌وترێ كه ئه‌ركی ئێوه دیفاع له خه‌ڵكی ئێران و پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی نیشتمانه”. هه‌روه‌ها ڕوو به بده‌نه‌ی سپا و به‌سیجیش، باس له گه‌نده‌ڵی و ماڵ وهسهریهكنانی سه‌ردارانی سپا و ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كان ده‌كات.
به‌ڵام ئاڵتێرناتیوی ڕه‌وتی چه‌پ و كۆمۆنیست و ئاراسته‌ی سۆسیالیستیی ناو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، یه‌كجار جیاوازه و دژی ئالتێرناتیوی په‌هله‌وی و مۆجاهێد و باقیی ڕه‌وته لیبراڵ و بورژوا ناسیۆنالیستهكانه. ئه‌م ئالتێرناتیوه، بۆ ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی، ته‌نیا به هێزی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و سته‌ملێكراو، پشت ده‌به‌ستێ. هه‌ر وه‌ك چۆن له كۆنفرانسی ستۆكهۆڵمدا، له‌ژێرناوی “ئالتێرناتیوێكی سۆسیالیستی زه‌رووری و مومكینه”، باسی لێكرا، به باوه‌ڕی ئێمه، ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی پێویسته، شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی، بێ ده‌سه‌ڵات كردنی سیاسی و ئابووریی بورژوازی و دامه‌زراندنی نه‌زمی نوێی كرێكاری و سۆسیالیستیی لێبكه‌وێته‌وه. پێشڕه‌وی و ڕێكخراوی شۆرایی چینی كرێكار و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان، له جه‌ره‌یانی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی ڕوو له گه‌شه‌ی ئێستا و یه‌كگرتوویی ئه‌وان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیی پێشڕه‌و، به ئاسۆی و ستراتێژی سۆسیالیستیه‌وه، ده‌توانێ ڕووخاندی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئسیلامی و هه‌ڵوه‌شاندنی په‌یوه‌ندی چینایه‌تیی زاڵ زه‌مانه‌ت بكات و ئاسۆی ڕزگاری له گشت نه‌هامه‌تیه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵگا بكاته‌وه.