کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی بۆكان ڕوو له‌ ده‌وڵه‌ت

په‌یامی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی بۆكان ڕوو له‌ ده‌وڵه‌ت

په‌یامی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی بۆكان ڕوو له‌ ده‌وڵه‌ت

بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بۆکان کە لە پێکهاتەیەکی خۆڕسک و خۆبەخشدا لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە پەیوەندی لەگەڵ لافاوەکەی لوڕستان، بوومەلەرزەی کرماشان و کوتول و ئێستاش لە بابەتی ویرووسی کۆرۆنادا لە کەمپەینێکدا خەریکی کار و چالاکییەکانی خۆیانن، ڕاگەیەندراوێکیان ڕوو لە بەرپرسانی ڕژیم  بۆ بەدوداچوونی ژیان و گوزەرانی خەڵک و هەوڵی زیاتر بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئه‌م ویرووسه‌ بڵاوکردووه‌ته‌وه‌.

لە بەشێک له‌ پەیامی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ هاتووه‌، کۆرۆنا وەک ویرووسێکی واگیر لە جیهاندا کە ئێستا هەموو جیهانی دەرگیری خۆی کردووە، ئەگەرچی ڕێوشوێنی زۆر بۆ پێشگیری لەو نەخۆشیە لە جیهاندا گیراوەتەبەر، بەڵام ئەو وڵاتانەی توانیویانە بەشێوەیەکی باش بەسەریدا سەرکەوتووبن ئەو وڵاتانەن کە قەرەنتینەی تەواوی شارەکانی وڵاتەکەیان کردووە. بۆیە لەم پێوەندییەدا بۆ زیاتر هاوکاری کردنی خەڵک و پێشگیری کردن لەو نەخۆشیە ئەم داواکاریانە له‌وانه‌: “یه‌ك: بۆ زیاتر هاندانی مانەوەی خەڵک لە ماڵەوە، بە تایبەت کەسانی هەژار و دەستکورت کە ناچارن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان بچنە دەرەوە، دەوڵەت بە خێرایی هاوکاری ئەو بنەماڵانە بکات. دوو: بۆ زیاتر هاندانی کاسبکاران و بازاڕیان و تەعتیل کردنی دوکان و بازاڕەکانیان لە ماڵیاتی مانگانەیان خۆشبن. سێ: بۆ کەمکردنەوەی گوشاری سەر کرێکاران و چینی خوارەوەی کۆمەڵگە بە زووترین کات بەستەی بژیوی ژیان دابەش بکرێت و چوار: بەخۆرایی کردنی نرخی ئاو، برق و گازی خەڵک، پێشکەش دەکەین کە هیواخوازین بە زووترین کات بەدواداچوونی بۆ بکرێت.