شورای ئیتحتادیه‌كانی سینفی ئۆستراڵیا (ACTU)، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاوپشتی خۆیان له مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ڕاگه‌یاند.
په‌یامی هاوپشتی ئیتحادیه‌كانی سینفی ئۆستراڵیا له كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌لێكی به‌رچاو له ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری له جیهاندا هاوپشتی خۆیان له مانگرتنه‌كانی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی كه له ١٩ شاری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕاگه‌یاند و هاوده‌نگییه‌كی جیهانی ساز كرد. شایانی باسه كه ئه‌م مانگرتنانه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانه‌وه و له لایه‌ن كرێكارانی په‌یمانی ده‌ستی پێكرد و ئێستا تا ده‌چێت په‌ره ده‌ستێنێت و پێرسۆنێلی ڕه‌سمی شیركه‌تی میللی نه‌وتی ئێرانیش په‌یوه‌ست بوون به‌م مانگرتنانه.