خامنه‌یی و ڕووحانی هه‌ر دووكیان به بۆنه‌ی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی سوخهنڕانییان كرد. هه‌ر دووكیان به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه باسیان له‌و به‌ناو ده‌ستكه‌وته مه‌زنانه كرد كه گۆیا له ساڵی ڕابردوودا به‌نه‌سیبی خه‌ڵكی ئێران بووه. خامنه‌یی سه‌باره‌ت به كۆرۆنا وێڕای دان پێدانان به‌وه‌یكه ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆی تووش بوون به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی وه‌ك مه‌یدانی ده‌ركه‌وتنی تواناكانی خه‌ڵكی ئێران باس لێ‌كرد و وتی:
“به‌ڕاستی میلله‌تی ئازیزی ئێمه له پێرسۆنێلی ده‌رمانی و ته‌ندرووستییه‌وه بگره تا لێكۆڵه‌ران و زانایان، تا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، تا گرووپه جه‌هادی و خزمهتگوازهكان، توانای مه‌زنیان له‌پێناو كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م ڕووداوه تاڵه له‌خۆ نیشان دا“.
ڕووحانی له درۆنانهوهدا وه‌پێش ئه‌ویش كه‌وت و وتی:
“له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بابه‌تی ته‌ندرووستی و ده‌رمان، له بواری به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و واكسێن، زانایان و ئه‌ندازیاران و كارداهێنهران و شیركه‌ته زانست میحوه‌ره‌كان، به‌باشی دره‌وشانه‌وه و بوون به جێگای شانازیی میلله‌تی ئێران“. هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه، خامنه‌یی و ڕووحانی ئه‌م وتانه‌یان به پێی ئه‌م باوه‌ڕه كه گۆیا “درۆ هه‌رچی گه‌وره‌تر بێت، باوه‌ڕ كردنه‌كه‌ی ئاسانتره”! كردبێت.
ئێستا با بزانین ڕاستییه‌كان چیمان پێده‌ڵێن؟
ده‌یان هه‌زار كه‌س كه به قه‌ولی خامنه‌یی بوون به قوربانیی ویرووسی كۆرۆنا، ئاكامی نهێنكاری، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای حهرهمهكان، به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی دینی له لایه‌ن جه‌ماعه‌تێكی بێ پارێز، سه‌رهه‌ڵدانی به‌رچاوی فێڵبازانی تیبی ئیسلامی، دانه‌خستنی ناوه‌ندی كاری ناپێویست، دره‌نگ داخستنی مه‌دره‌سه‌كان، دابین نه‌كردنی بوودجه‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و پاراستنی كادری ده‌رمانی، كرێكاران، به‌ساڵاچووان، كارتۆنخهوان و گۆڕخهوان و هاوشێوه‌كانی له لایه‌ن ڕژیمه‌وه بووه. ده‌یان هه‌زار حاڵه‌تی مه‌رگ به‌هۆی كۆویدی ١٩ له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم له‌گه‌ڵ ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م په‌تایه له وییه‌تنام كه جه‌معییه‌ته‌كه‌ی نزیكه‌ی ١١ ملیۆن كه‌س له جه‌معییه‌تی ئێران زیاتره، قابیلی هه‌ڵسه‌نگاندن نییه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی تا ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له‌م وڵاته ته‌نیا ٣٥ كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌ڵام بێشه‌رمیی سه‌رانی ڕژیم هه‌ر به‌وه‌نده كۆتایی پێنه‌هات. هه‌ر دووكیان باسیان له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌ی به‌رچاوی ئابووری كرد:
خامنه‌یی ئیدیعا ده‌كات كه له بواری ئابووریدا درووشمی ساڵی ڕابردووی واته “گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنان” تا ئاستێكی زۆر وه‌دی هاتووه. ڕووحانی له‌م بواره‌دا وه‌پێش ئه‌ویش كه‌وته‌وه و ئیدیعای كرد كه سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆكان “توانای ئابووریی ئێران چووه‌ته سه‌رێ. له ساڵێكدا كه ئابووریی جیهانی، دابه‌زینی ٣ و ٤ دههومی له‌سه‌دیی به‌خۆوه بینی و زۆرێك له ئابوورییه به‌هێزه‌كانی جیهان، ڕێژه‌ی مه‌نفیی ٥ له‌سه‌د تا مه‌نفیی ١٠ له‌سه‌دیان له كارنامه‌ی خۆیاندا بینی، سه‌ره‌ڕای كۆرۆنا و شه‌ڕی ئابووریی داسه‌پاو، ئێران له كارنامه‌ی خۆیدا گه‌شه‌ی ئه‌رێنیی ٢ و ٢ دههۆمی له‌سه‌دی تۆمار كرد و خه‌ڵكی ئێمه شایه‌دی گه‌شه‌ی به‌رهه‌هێنان له‌ژێر تیشكی ته‌گبیر و هۆمێددا بوون“.
به‌ڵام ڕاستییه‌كان كامانه‌ن و مۆره‌كانی خۆیان له‌مباره‌وه ده‌ڵێن چی؟
“جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئێران ئاماژه‌ی به گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی نه‌ختینه‌ی ئێران له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا كرد و وتی: له حاڵێكدا كه ڕێژه‌ی نه‌ختینه له ساڵی ١٣٩٠ به‌رابه‌ر بوو له‌گه‌ڵ ٣٥٤ هه‌زار ملیارد تمه‌ن، ئه‌م ڕێژه‌یه له ٩ مانگی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته ٣١٣٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن و به‌شێوه‌ی جیدی هه‌ڕه‌شه له ئابووریی ئێران ده‌كات.
ئه‌و له درێژه‌دا، باروودۆخی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رانه‌ی نیسبه‌ت به قیمه‌ته سابتهكانی ساڵی ١٣٩٠ قه‌یراناوی وه‌سف كرد و وتی كه ئه‌م ده‌ركه‌وته‌یه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی مه‌نفیی ٥ له‌سه‌دی بووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دوو ئاخوند و كاربه‌ده‌سته باڵایه‌ی ڕژیم له په‌یامی نهورۆزییاندا باسیان له حه‌قده‌ستی ٤ قات ژێر هێڵی هه‌ژاریی كرێكارانی به‌ركه‌وتووی یاسای كار، باروودۆخی ناله‌باری بیمه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رمانییه‌كان و ٦ ملیۆن بێكاریان نه‌كرد. ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌و گه‌نده‌ڵییه به‌رینه‌ی كه وه‌ك مۆركه پایه‌كانی ڕژیمی خواردووه، نه‌كرد. ئه‌وان له ئاست باروودۆخی زیندانه‌كان به جه‌معییه‌تی سێ به‌رابه‌ری ژنان و پیاوانی سیاسی ئه‌شكه‌نجه دراو و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنا، بێده‌نگییان گرته‌به‌ر. ئه‌وان باسیان له به‌دخۆراكیی یه‌ك ملیۆن منداڵ، ٧ ملیۆن منداڵی كار و ده‌یان نه‌هامه‌تیی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا نه‌كرد. خامنه‌یی و ڕووحانی به‌ئامانجی هێواوهبهرنانی درۆیین بۆ ساڵی ١٤٠٠، فریوكارانه ده‌ستكه‌وته خه‌یاڵاوییه‌كانی خۆیان له‌وانه شكستی دوژمنێكی وه‌ك ئه‌مریكایان له بوار ته‌حریمه‌كاندا به‌ڕووی خه‌ڵك كێشا.
بێگومان سه‌رانی ڕژیم به‌م درۆوده‌له‌سانه به هیچ سهمهرێك ناگه‌ن. ژیانی ڕاسته‌قینه، پووچ بوونی وڕینهكانیان له‌جاڕ ده‌دات. ڕژیم له داوی قه‌یرانێكی قووڵ كه‌وتووه كه نه ده‌توانێ لێی تێپه‌ڕ بێت و نه ده‌شتوانێ پاشه‌كشه بكات.
شووشه‌ی ته‌مه‌نی ڕژیم له ده‌ستی كرێكاران و پشتیوانانیان له‌وانه ژنانی خه‌باتكار و لاوانی ڕه‌زمه‌نده و خه‌ڵكی كوردستان دایه. ئه‌گه‌رچی كرێكارانی پڕژوبڵاو، له ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تی و حیزبیی به‌هێز بێبه‌رین و ڕێبهرییهكی گشتی و سه‌رتاسه‌رییان نییه، به‌ڵام هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، كرێكارانی وشیار و ناڕازی له‌پێناو ڕه‌واندنی ئه‌م كهموكۆڕیانه گه‌لێك هه‌نگاوی ئه‌رێنییان هه‌ڵگرتووه. كرێكارانی هه‌فت ته‌په له خه‌باتی په‌یگیری خۆیاندا و به هێنانه گۆڕی ته‌وه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی شۆرایی كارخانه و پێویستیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازییه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییه‌كان هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش برد. كرێكارانی په‌یمانی و كاتیی نه‌وت به پشت به‌ستن به كاری به‌كۆمه‌ڵ و شۆرایی، توانییان په‌یمانكاران ناچار بكه‌ن كه به‌شێك له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێبده‌ن و حه‌قدستی كرێكارانی شاره‌زا زیاتر بكه‌ن. هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م كرێكارانه، كه ئه‌زموونی ڕێكخستنی مانگرتنی یه‌كپارچه‌ی ٢٥ هه‌زار كرێكاریان له ١٠ ئۆستان و ٥٠ ناوه‌ندی كرێكاری هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بخه‌نه خزمه‌ت وه‌دی هاتنی باقیی خواسته‌كانیان كه گرینگ‌ترینیان بریتین له: دایمی بوونی گشت كرێكاران، یه‌كده‌ست كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كریكارانی دایمی و ڕه‌سمی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ په‌یمانكاران و شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و ڕیشه‌كێش كردنی دزی و گه‌نده‌ڵی و ڕانت‌خۆری له‌ناو شیركه‌تی نه‌وت. مانگرتن و خه‌باتی ئه‌م كرێكارانه، گشت بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی تا ئاستێكی زۆر به‌ره‌و سه‌رتاسه‌ری بوونه‌وه پاڵ پێوه‌ناوه. خانه‌نشینكراوان كه له ته‌ئمینی ئیجتماعی حقوق وه‌رده‌گرن و زۆربه‌یان كرێكارن، به‌ش به‌حاڵی خۆیان ئه‌م بزووتنه‌وه‌یان به‌هێز كردووه. هه‌موو ئه‌وانه و خه‌باتی چالاكانی ژنان له زیندانه‌كان، خه‌باتی خه‌ڵك له كوردستان و سیستان و به‌لووچستان، خه‌باتی لاوان له زانكۆكان دژبه ڕژیم، ئه‌و هیوایانه‌ن كه شووشه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژیمه ده‌شكێنن.
