کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌نابه‌ران

په‌یامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌نابه‌ران

په‌یامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌نابه‌ران

ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی په‌نابه‌ران په‌یامێكی له‌ ژێر ناوی “هه‌موو كردارێك گرنگه‌” بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: شەڕ و ئاژاوە، برسێتی و خراپی باری ئابوری بووەتەهۆی کۆچکردنی نزیکەی ٨٠ ملیۆن لە سەراتاسه‌ری جیهاندا، ئەمەش نزیکەی دوو هێندەی دە ساڵی ڕابوردووە.

هاوكات بەڕێوەبەری ئاژانسی كۆچبه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌: تەنها لە ئافریقا به‌هۆی شەڕ و پێکدادان له‌ نێوان کۆماری دێمۆکراتی کۆنگۆ و بۆرکینا فاسۆ، نزیکەی ٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار پەنابەری زیاد کردووە. ناوبراو له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ڕاگەیاندووە: ئه‌مڕۆكه‌ نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەس لە سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئاوارە بوون. ده‌شڵێ: لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا ئەو پەیامەی کە ئەمساڵ هەمانە ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانین پێکەوە گۆڕانکاری ئەنجام بدەین و هەمو کردارێکیش گرنگی خۆی هەیە.