به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارگه‌كانی شاری سنه به بۆنه‌ی ١١ی مانگی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه.
له‌م په‌یامه‌دا هاتووه: “ئێمه كرێكارانی كارگه‌كانی شاری سنه هاتنی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزیبی كۆمۆنیستی ئێران له ئێوه و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و سه‌رجه‌م دۆستانی و لایه‌نگرانی حیزب پیرۆزبایی ده‌كه‌ین و هیوادارین كه هه‌روه‌ك ڕابردوو، لێبڕاوانه و پته‌وتر له‌ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی حیزب هه‌وڵ بده‌ن.” ئه‌مساڵ له حاڵێكدا به‌ره‌و ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌چین كه زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه حیزبی كۆمۆنیست به‌له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌ركی قورس ده‌كه‌وێته سه‌رشانی. حهكا له ماوه‌ی ٣٦ ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵی داوه كه ڕێگای گه‌یشتن به ئامانجه به‌رزه‌كانی خۆش كات و له ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، سه‌لماندوویه‌تی كه به‌رژه‌وه‌ندی جیای له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان نییه و ئێمه هیوادارین كه زیاتر له جاران له ڕاستای گه‌یشتن به ئامانج و هیواكانی تێبكۆشێت و جه‌ماوه‌ری زیاتر له‌گه‌ڵ خۆی هاوڕێ كات.