به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له كرماشان، به بۆنه‌ی هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتووه كه: ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧، ڕۆژی گیان به‌خت كردنی هاوڕێ حه‌مه حسێنی كه‌ریمی و ڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكیی كۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌ساسی چالاكیی كۆمه‌ڵه دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه. پێرۆزبایی ٢٦ی ڕێبه‌ندان له هه‌موو ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووانی كۆمه‌ڵه، له به‌ندكراوانی سیاسی و له هه‌موو مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان ده‌كه‌ین و یادی گیانبه‌خت كردووانی كۆمه‌ڵه، كه قاره‌مانانه له خه‌بات له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و له پێناو دامه‌زراندنی ئازادی و سۆسیالیسم گیانیان به‌خت كرد، به‌رز ڕاده‌گرین. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا بۆ جارێكی دیكه په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژه‌ده‌ری ڕێگا و فیداكاری و گیانبازیی ئه‌م ئازیزانه بین.